مەرجەکانی پارتی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە شیعەکان ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای کشانەی سەدر، پارتی بە دوو مەرج لەگەڵ لایەنە شیعەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕێکدەکەوێت.

شوان محەمەد پەرلەمانتاری عێراقی لە فراکسیۆنی پارتی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، “دوای کشانەوەی ڕەوتی سەدر، پارتی دەیەوێت لەگەڵ هەموو لایەنە کوردیەکان وەرەقەیەکی هاوبەشمان هەبێت و پێکەوە بچینە دانوستان لەگەڵ هێز و لایەنە شیعەکان، تا ئێستاش پارتی پێداگیرە لەسەر خواستە یاسایی و دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان.”

هاوکات، سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە بەغدا، مەرجەکانی پارتی بۆ دەنگی ئەمەریکا ئاشکراکردووەو وتوویەتی”مەرجی یەکەمی پارتی، ڕاگرتنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراقە دژی نەوت و گازی هەرێم، تا ئەوکاتەی دەگەنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش.”

هەروەها مەرجی دووەمی پارتی ئەوەبووە، ئە گەر پۆستی سەرۆک کۆماربدرێت بە یەکێتی، نابێت بەرهەم ساڵح بۆ پۆستەکە کاندید بکرێتەوە، لەبەرامبەر ئەو پۆستەشدا، دەبێت پۆستە سیادی و وەزاریەکان بۆ پارتی بن.

بەپێی زانیارییەکان کە لە دەنگی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، پارتی  لیژنەیەکی لە فواد حسێن وەزیری دەرەوە و پەنگین ڕێکانی بۆ گفتووگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنە شیعەکان پێکهێناوە، دەشیەوێت لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی لەسەر کێشەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، کە ماوەی چەند مانگێکە مایەی ناکۆکی یە لە نێوانیان ڕێکبکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا