“داوا کردنی دواخستنی هەڵبژاردن ئاماژەیە بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی کۆن”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی وەفای عێراق ئاشکرای دەکات، دواخستنی هەڵبژاردن لەسەر داوای هەندێک لە هێزە سیاسیەکان، ئاماژەیە بۆ هێشتنەوەی هەندێک دەمو چاوی کۆن لە دەسەڵاتدا.

عەدنان زەرفی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی وەفای عێراقی، ئە،ڕۆ سێ شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ئاشکرای دەکات، دواخستنی هەڵبژاردنەکان لەسەر داوای هەندێک لە هێزە سیاسیەکان، ئاماژەیە بۆ هێشتنەوەی هەندێک دەمو چاوی کۆن لە دەسەڵاتدا.

زەرفی لە بەیاننامەیەکدا ڕخنەی لەو لایەنە سیاسیانە گرت، کەنداوای دواخستنی هەڵبژاردەناکان دەکەن، بە بیانوی نەبوونی ژینگە و کاتی گونجاو بۆ هەڵبژاردنەکان.

داوای لە گەلی عێراقیش کرد، بە ڕاستی نوێنەرایەتی خۆیان بکەن، ئەگەر هەڵبژاردن مافێکی گشتی بێت ئەوا پێویستە خەڵک ئەو کەسە هەڵبژێرن کە خۆیان دەیانەوێت، بۆ ئەوەی لە ژیانێکی ئامانتر و باشترا بژین.

زەرفی وتیشی، ئەگەر خەڵک بەشداری نەکات لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەوا هەندێک لە دەمو چاوە کۆنەکان دەسەڵاتیان بۆ دەگەڕێتەوە لە ژێر بەرگی شەرعی و دەستوریدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا