شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت.

ئەمڕۆ 11ی حوزەیرانی 2022، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەشداری کردن لە زنجیرەیەک دیدار و سیمیناری رێکخراوی نێسای ئەمریکی، بەرەو واشنتۆن بەرێکەوت.

ئاماژەیان بەوەشدا، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، لەم ماوەیەی، کە لە واشنتۆن دەمێننەوە چەندین دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن، هەروەها بەشداری دەکەن لە تەواوی پرۆگرامەکانی رێکخراوی نێسا، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەتیش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

رێکخراوی نێسا، ساڵانە کۆنفڕانس و دیدار و سیمیناری تایبەت بەم بوارە ئەنجام دەدات و ئەفسەرانی پلە باڵا لەزۆربەی وڵاتانی هاوپەیمان بانگهێشتی کۆنفڕانسەکان دەکات.

May be an image of 6 people and people standing

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا