چین پێش ئەمریكا دەكەوێت

پۆڵەتیك پرێس

ناوەندێكی لێكۆڵینەوەی ئابوری لە بەریتانیا پێشبینی دەكات ساڵی 2028 چین پێش ئەمریكا بكەوێت و ببێتە زلهێزترین وڵاتی ئابوری لە جیهاندا.

ئەو ناوەندە ئابورییە لەراپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاشكرایدەكات، پێنج ساڵ زووتر لەوەی پێشبینی دەكرا، چین پێش ئەمەریكا دەكەوێت، كۆنترۆڵكردنی كۆرۆناش لەچین پێش ئەمریكا كاریگەری گەورەی لەسەر ئەو پێشكەوتنە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ماوەیەكی زۆر ململانێی ئابوری لە نێوان ئەمەریكا و چیندا یەكێك بووە لە بنەما سەرەكییەكانی چین بۆ زاڵبون بەسەر ئابوری جیهاندا.

بەپێی راپۆرتەكە، كاریگەری و لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتایبەت لە بواری ئابوریدا هۆكاری سەرەكی پێشكەوتنی چینە بەرانبەر ئەمریكا، بەجۆرێك ئەو كاریگەرییانە لەبەرژەوەندی چین یەكلایی دەبنەوە.

ناوەندەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، پێشبینی دەكرێت لەنێوان ساڵانی 2021 و 2025 ئابوری وڵاتی چین بەڕێژەی 5.7% گەشە بكات، هاوكات لە ساڵانی 2026 بۆ 2030 گەشەی ئابوری ئەو وڵاتە بەرێژەی 4.5% گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا