پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای هەواڵگری تورکیا -میت- بهرپرسیارێتی هێرشهكهی ههینی رابردوی كهلاری له ئهستۆ گرت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ وەکشەممە ئاژازنسی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاوی کردۆتەوە، دەزگای هەواڵگری تورکیا -میت- ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە شاری کەلار ئۆتۆمبێلێکی کردۆتە ئامانج، یەکێک لەو کەسانەی لە ئۆتۆمبێلەکەدا شەهید بوو فەرهاد شبلی جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریابوو.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو ، لە لایەنن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیەوە ئۆتۆمبێلێکی جێب چێرۆکی لە کەلار کرایە ئامانج کە تێیدا شەش ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” هەبوون ، هێرشەکە له دووری 275 كیلۆمهتر له سنوری نێوان تورکیا و عێراقەوە ئەنجامدرا