قائیمقامیەتی سلێمانی خواردنگە و چایخانە و ڕێستۆرانتەکان ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و بەرگەگرتن لە حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەشی زۆری ئەو شەمعە و بیرانەمان داخست كە ئاوەكانیان بۆخواردنەوە شیاو نەبوون”.

لایخۆیەوە ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی داوای لێكردووين بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوەوە ڕێكاری پێویست بگيرنەبەر و لە قۆناغی یەكەمدا بەشی زۆری ئەو شەمعە و بیرانەمان داخست كە ئاوەكانیان بۆخواردنەوە شیاو نەبوون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لێرەوە هەموو چێشتخانە و خواردنگە و چایخانەکان ئاگاداردەكەینەوە بە هیچ جۆرێك نابێت سەوزە بە هەموو جۆرەكانییەوە و دۆی كراوە و پیاڵەی شووشە بۆ چا بەكاربهێنن، لە سبەینێوە هەر شوێنێك پابەندی ئەو ڕێنماییانە نەبێت ڕێكاری توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

هاوکات داواشی لە هاووڵاتییان کرد لەكاتی بوونی هەر گومانێك یاخود بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777) ەوە بکەن یان لاپەڕەی فەرمیی قائیمقامیەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئاگاداربکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا