بایدن چارەنوسی منداڵانی کۆچبەر یەکلادەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کرد بە ئاژانسی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی فیدڕاڵی تا هاوکاری پێشکەش بەو منداڵە کۆچبەرانە بکات کە لەڕێی سنورەکانی باشورەوە دەچنە ئەمریکا.

لەوبارەیەوە ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس، وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریکا داوای لە ئاژانسی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن کرد هەوڵی تەواوەتی بدات بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەو هەزاران منداڵە دابین بکات کە لەڕێی سنوری ئەمریکا و مەکسیکەوە بەتەنیا هاتوونەتە وڵاتەکە.

لە ئێستادا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان نزیکەی هەشت هەزار و 800 منداڵی کۆچبەری گرتووەتەدەست، وەکچۆن لایەنەکانی گومرگ و پاراستنی سنوری ئەمریکا بەرپرسیارێتی سەدان منداڵیان گرتووەتەئەستۆ.

تەنیا لە مانگی شوباتی رابردوو، نوسینگەی گومرگ و پاراستنی سنور نۆ هەزار و 457 منداڵی کۆچبەری گرتەدەست کە بەتەنیا سنورەکانی باشوریان بەرەو ئەمریکا تێپەڕاندبوو.

ئەوەبوو وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئاژانسی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی فیدڕاڵی دەبێتە بەشێک لەو هەوڵە 90 رۆژییەی دانراوە بۆ دابینکردنی ماڵی کاتیی بۆ ئەو منداڵە کۆچبەرانەی بەتەنیا سنوری ئەمریکایان بڕیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا