فراکسیۆنی یەکێتی: ئەم هێرشە بەردەوامانەی تورکیا مایەی قبوڵکردن نیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئاسمانی عیراق بەشێوەیەکی بەردەوام لە لایەن تورکیاوە مایەی قەبوڵکردن نیە”.

لە ڕاگەیەنجدراوێکدا فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم ڕەفتارە قێزەونانەی تورکیا بووەتە بارگرانی لەسەر وڵاتانی ئیقلیمی ونێو دەوڵەتی، ئێمە لە فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی و مەحکومی دەکەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دیارە تورکیا لە سۆنگەی هزری دژایەتیکردنی دراوسێکانی و بۆ جێبەجێکردنی پلانی دڵبژۆکی و دزێوەکانی هەر ڕۆژە و سوچێکی ئەم وڵاتە دەکاتە ئامانج، دوێنی لە شەنگال و ئەمڕۆ لە کەلار کۆمەڵێک خەڵکی سڤیل و بێتاوان بە ناهەقی شەهید بوون”.

جەختی لەوەشکردەوە، “بۆیە ئێمە لە فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی  کە هەمیشە جەختمان کردووە لە سەر پاڕاستنی سەروەری خاک و ئاسمان و کەرامەتی دەوڵەت و هاوڵاتیانی عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بە  ئەرکە نیشتیمانییەکەی هەڵسێت و سەروەری دەوڵەت و گیان و موڵکی هاوڵاتیانی خۆی بپارێزێت و سنورێک بۆ ئەم کردەوە دوژمنکاریانەی دەوڵەتی تورك دابنێت”.

پێشتر دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ هەینی 17ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 9:30ی پێشنیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا