بەهۆی پێنەدانی شایستەداراییەكانیان دەرچووانی تواناسازی گردبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەكی زۆر لەدەرچوانی تواناسازی لەشاری هەولێر لەبەرامبەر پێنەدانی شایستەداراییەكانیان دەستیان بەناڕەزایەتی و خۆپیشاندان كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی حوزەیران، لەشاری هەولێر ژمارەیەكی زۆر لەدەرچووانی توانا سازی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەستیان بە خۆپیشاندانكردو رایدەگەیەنن “بۆخەرجكردنی شایستەداراییەكانمان دەستی دەستیمان پێدەكەن، هیچ ئاسۆیەك بۆ پێدانەوەی ئەو بەشەی شایستەداراییانەی وەك قەرز لای حكومەت ماوە نابینین”.

ئەو دەرچووانە دەشڵێن “بەپێی ئەوگرێبەستە یاساییەی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا هەمانە بۆ خەرجكردنی شایستەداراییكانمان دەبوو داكۆكی لەمافی دەرچووان بكات، بەڵام تائێستا هیچ هەڵوێستێكی نییە و بێدەنگی هەڵبژاردووە”.

بەوتەی ئەو دەرچووانەی تواناسازی، ئەنجومەنی وەزیران لەساڵی 2017 بڕیاری خەرجكردنی 30 ملیۆن دۆلاری بۆ مافەدارایییەكانی تواناسازی دەركردووە، تەنها 20 ملیۆن دۆلار خەرجكراوە، ئەگەر گوێ لەداواكاریەكانیان نەگیرێت بەردەوام دەبن لەهەڵوێستەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا