دەرچووانی ناڕازی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای زیادکردنی کورسی کۆلێژ و بەشە پزیشکیی و بەشەکانی دیکە دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە سەرجەم شارەکانی هەرێم گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و هاتوچۆی چەند شەقامێکیان راگرت.

بەشێک لەو دەرچووانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان راگەیاند، “داواکارین زانکۆ ڵاین دەستکاری بکرێت و ژمارەی کورسی بەش و کۆلێژە جیاوازەکان زیادبکرێت”.

بەشێکی دیکەیان دەڵێن: نمرەی (99)یان بەدەستهێناوە کەچی ناویان لە بەشی پزیشکیی گشتی نەهاتووەتەوە.

لایخۆیەوە مامۆستایەکی ناڕازی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “دەبێت وەک ساڵی 2018 زانکۆ ڵاین دەستکاری بکرێت و داواکارین لە دەرچووانی پۆلی 12 و دایکان و باوکان بێنەدەنگ”، وتیشی: حکومەتی هەرێم بۆیە ئەمە دەکات تا خوێندکار بچێت بە پارالێڵ بخوێنێت.

ئەوەش لەکاتێکایە، بەشێکی زۆر لە دەرچووانی 12ی ئامادەیی ناڕازین لەو بەشانەی بۆیان هاتووەتەوە و دەڵێن، ستەمێکی زۆریان لێکراوە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک