پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەلێکساندەر لاڤریێنتیڤ، نێردەی تایبەتی ڕوسیا لە سوریا جەختی لەوەکردەوە، وڵاتەکەی هیچ پلانێکی نییە بۆ شەڕکردن لەگەڵ هێزەکانی تورکیا لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی تورکیا لە باکوری سوریا پلانی بۆ ئەنجامدانی داناوە.
ئەلێکساندەر لاڤریێنتیڤ باسی لەوەکرد، “هیچ یەکەیەکی شەڕکەری ڕوسیا لە باکوری سوریادا نییە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەو بەرپرسە ڕوسییە ئەوەی خستەڕوو، “پێویستە ڕێگری بکرێت لە تورکیا لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نوێ لە سوریا”، وتیشی، “نیگەرانی ئەوەین ئەم هەنگاوەی تورکیا ببێتەهۆی دەستپێکردنی خولێکی نوێی ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداری لە ناوچەکە”.