وەزارەتی دارایی عێراق نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بودجەی ساڵی 2022 دیاری دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 دا بڕی 51 ترلیۆن دینار بۆ ئەو پرۆژانەی کە بەردەوامن و نوێن بیمە لە خۆ دەگرێت هەروەها، جەختی لەوەش کردەوە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەدا بە 90 دۆلار دیاری دەکرێت.

تایف سامي بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 بڕی 51 ترلیۆن دینار بیمە لە خۆ دەگرێت بۆ ئەو پرۆژانەی بەردەوامن و نوێن.

ئاماژەی بەوەشدا، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بودجەی ساڵی 2022دا 90 دۆلار دەبێت، جەختی لەوەش کردەوە، پەڕەی سپی چاکسازی بانکەکانی حکومەت لە خۆ دەگرێت، لە ڕێگەی پێکهاتەی گشتی و حکومڕانی و جێبەجێکردنی سیستمی گشتگیر و هەموارکردنی یاساو ڕێککارە ناوخۆییەکان کە ئێستا گەیشتوونەتە دەوڵەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا