هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی دوای كشانەوەی رەوتی سەدر لە پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس

چوارچێوەی هەماهەنگی کە هێزە شیعەکان لە خۆ دەگرێت ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی.

ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دا گفتوگۆیان ئەنجامداوە سەبارەت بە، دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق، هەروەها درێژەدان بەو هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی و بەردەوامبوون لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خزمەتی نیشتیمانی.

ئاماژەیان بەوەشداوە، چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێز لە بڕیاری کشانەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی سەدر دەگرێت، هەرچەندە هیواخوازبوون لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسیەکان پێشڕەوی بکەن.

جەختیان لەوەش کردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی شایستە و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەلی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا