یەکەم حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا

پۆڵەریک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربوون کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکردنەوەی وەکو تووشبووی نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەریەکانی و کوشندەیی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و وەکو یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.

هاوکات ئەمڕۆ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی مردن بە تای خوێنبەربوون گەیشتۆتە 27 کەس و یەکێک لە مردووان لە شاری هەولێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا