پەرلەمان ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان تاوتوێ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەویانەی لەسنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەركراوە دەدات و چەند بابەتێكی دیكەش تاوتوێدەكات.

لەراگەیەندراوێكیشدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (١٧)ی ئاسایی خولی بەهارە، ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، كە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.

لەراگەیەندراوەكەدا كارنامەی كۆبونەوەكە ئاشكراكراوە تیادا هاتووە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پێشنیازه‌یاسا دەكرێت لەوانە، پێشنیازو پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت.
لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا كێشەی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان تێداكراوە یەكلایی دەكاتەوە و دەنگ لەسەر یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییەكان دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا