كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان كەمدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن كرێی خوێندن لەزانكۆو پەیمانگە ئەهلیەكان كەمدەكرێتەوە.

حەسیبە گەردی ئەندامی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، هاوشێوەی ساڵی رابردوو، ئەمساڵیش كرێی خوێندن لەزانكۆو پەیمانگە ئەهلییەكان بەڕێژەی سەدا 25 كەمدەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندییان بەوەزیری خوێندنی باڵاوە كردووە، ئەویش دڵنیای كردونەتەوە لەوەی كرێی خوێندنی زانكۆو پەیمانگا ئەهلییەكان كەمدەكرێنەوە.

سەبارەت بەو قوتابیانەش كە قیستی یەكەمی خوێندنیانداوە پەرلەمانتارەكە وتی “قەرەبودەكرێنەوەو لەكاتی دانی قیستەكانی داهاتوودا مافی هیچ قوتابیەك نافەوتێت”.

ساڵی رابردوش بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری هەرێمی كوردستانەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بەكەمكردنەوەی كرێی خوێندكارانی لە زانكۆ حكومییەكان بە رێژەی لە %45.

بۆ ئەمساڵیش كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بۆ سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن لەزانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان بە ڕێژەی (45%) كەمكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا