پۆڵەتیک پرێس
ئای تێڵ پی39 پڕۆ یەکێکە لە بەرهەمە پێشکەوتووەکانی ئەندرۆید کۆمەڵێک تایبەتمدنی زۆر لەخۆدەگرێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
ئای تێڵ پی39 پڕۆ کێشەکەی 195 گرامە، شاشەکەەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی96 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.