ئۆتۆمبێلی ئەپڵ لە لایەن کیاوە دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەپڵ بە یارمەتی کیا مۆتۆرس ئۆتومبیلە کارەباییە بێ شۆفێرەکەی دیزاین دەکات و دروستی دەکات بە ماوەی سێ ساڵ
ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کرد ساڵی ڕابردوو، ئەپڵ کاری لەسەر دروست کردنی ئۆتومبیلی کارەبایی کردووە، هەواڵەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، بەڵام ڕوون کردنەوە لە لایەن ئەپڵەوە نەدرا بۆ بەردەوامی پرۆژەکە

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆریای، باشور ئەپڵ بە هاوکاری کۆمپانیای کیا مۆتۆرز ئۆتۆمبیلی کارەبایی دروست دەکات کۆمپانیای ئەپڵ نزیکەی ٤ ملیار دۆلار دەخاتە وەبەرهێنانی ئۆتومبیلەکەوە، پێشبینی دەکرێت لە مانگی شوباتتدا ڕێکەوتنێک واژوو بکرێت بۆ دروست کردنی سەد هەزار ئۆتومبیل و لە ساڵی ٢٠٢٤ بخرێتە بازاڕەوە

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، کە ئۆتوبیلەکە بە شێوەیەک دیزاین دەکرێت، باتریەکەی وەک باتری ئایفۆنەکەت دەتوانی ئاگاداری بڕی بارگەکەی ببیت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا