ڤیڤۆ بەرمەهێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکان دەکات.

ڤیڤۆ Y100 کێشەکەی 184 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی شەش ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری دایمێنیستی900 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید14 کاردەکات، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، خێرای پاترییەکەی 5500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا