تایبەتمەندیەکانی یەکێک لە تایبەتترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە تایبەتترین ئامێرە زیرەکەکانی ئەمساڵ مۆبایلی Cat S53 بوو بەشێوەیەک دیزاینکراوە یەکیک بێت لە باشترین مۆبایلەکان بۆ ئەکەسانەی خواستی گەشت و سەرکێشیان لەسروشتدا زۆرە.

Cat S53 لە کانزا و پلاستیکی بەهێز دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 270 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم4350 سناپ دراگۆن480 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە و لەمسە، سیستمی جی پی ئێسی تێدایە، خێرای پاترییەکەی 5500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا