زێت تی ئی تابێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی تابە نوێیەکەی زێت تی ئی کەی 98 تابلێت بەتایبەتمەندی زۆر دەخاتە بازاڕەوە.

زێت تی ئی کەی 98 تابلێت کێشەکەی 299 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 11.1 ئینج و دیقەی2560/1600 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 480 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8250 ئەی سی سناپ دراگۆن870 فایف جی تێدابەکارهاتووە.

دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 33 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 5360 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا