ئامێرێکی یاریکردنی ئەلیکترۆنی نوێ دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای بڵەیز ئینتەرتەینمێنێتی بەڕیتانی ئامێرێکی یاریکردنی ئەلیکترۆنی نوێ دروست دەکات، بەتایبەتی بۆ ئەو یاریە ڤیدیۆیانەی لە سەدەی ڕابردوودا دەرکەوتبوون.

ئامێری یاریکردنی ئەلیکترۆنی ئێڤەرکەید ڤی ئێس، بەشێوەی ئامێرە ئەلیکترۆنیە کۆنەکان دروستکراوە، بۆ ئەو کەسانەی خواستی یاریکردنیان نییە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە.

ئامێرەکە دەرچەی ئێچ دی ئێم ئای تێدا بەکارهاتووە بۆ گەیاندنی بە تەلەفزیۆن، هەروەها چوار دەرچەی یو ئێس بی تێدایە بۆ گەیاندنی ڕێکخستنی یاریەکان.

ئامێرەکە توانای پیشاندانی ٤٠ یاری هەیە لەیەک کاتدا، هەروەها توانای کارپێکردنی یاریە کۆنەکانی وەک ئەتاری و نامکۆی هەیە، بەکارهێنەرانی ئامێرەکە دەتوانن ٢٦٠ یاری جیاوازیان لە ئامێرەکەدا دەست بکەوێت.

ڕامی ئامێرەکە ٥١٢ مێگابایتە و توانای پەیوەندیکردنی بە ئینتەرنێتەوە هەیە بۆ نوێکردنەوەی داتای یاریەکان، چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئامێرە لەمساڵدا لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاردا یان سەرەتای مانگی حوزەیران بخرێتەوە بازاڕەوە بە نرخی ٩٩ دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا