ئەپڵ کاتژمێرێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ کاتژمێرێکی زیرەکی نوێ بە باشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە.

ئەپڵ ۆچ سیریەس ئەیت ئەلەمنیۆم کێشەکەی 38.8 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ڕێتینا ئێڵ تی پی ئۆ ئۆلیدە بەقەبارەی 1.9 ئینج و دیقەی484/396 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1000 مۆمە.

چارەسەرکەری ئەپڵ ئێس ئەیتی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی یەک گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، بەسیستمی ۆچ ئۆ ئێس کاردەکات، لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت چالاکی وەرزشی، پلەی گەرمی جەستە، تێکڕای لێدانی دڵ و ئۆکسجین بزانرێت، بەشێوەیەک دروستکراوە تا قوڵی 50 مەتر بەرگەی ئاو دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا