ئینفنێکس بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئینفنێکس بە فەرمی مۆبایلە نوێیەکەی ڕاگەیاند کە چاوەڕوان دەکریت یەکێک بێت لە بەهێزترین ئامێرە زیرەکەکانی ئەندرۆید لەمساڵدا.

ئینفنێکس نۆت 12 ڤی ئای پی کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1000 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی88 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا