کاتی ڕاگەیاندنی ئایفۆن ١٢ ئاشکرا کرا

پۆڵەتیک پرێس

مارک گورمانی ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، کۆمپانیای ئەپڵ ڕەنگە لەم هەفتەیەدا نوێترین مۆبایلەکانی ئایفۆن ڕابگەیەنێت.

ڕۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بەوەکرد، کۆمپانیای ئەپڵ لەمیانی کۆنگرەیەکی ئۆنڵاین ئایفۆن ١٢ و کۆمەڵێک بەرهەمی دیکە ڕادەگەیەنێت.

دەشڵێت: کۆمپانیاکە لەمیانی ئەو کۆنگرەیەدا، نەوەی نوێی کاتژمێری زیرەکی ئەپڵیش “Apple Watch” ڕادەگەیەنێت.

مانگی تەمموزی ڕابردوو، لۆکا مایستری بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، خوازیارانی بەرهەمەکانی ئەپڵ لە مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵدا، دەتوانن بەرهەمە نوێکانی کۆمپانیاکە بکڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا