گوگڵ دەبێتە رکابەری ئەپڵ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گوگڵ رایگەیاند، کار لەسەر گەشەپێدانی جۆرە کۆمپیوتەرێک دەکات لە زنجیرەی Pixelbook، کە دەبێتە یەکێک لە گرنگترین رکابەرەکانی کۆمپیوتەری Macbookی ئەپڵ.

بەپێی نوێترین زانیارییەکان، ئەو کۆمپیوتەرە نوێیە ناوی Halvor دەبێت، کە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ جیادەکرێتەوە، کە لە هەموویان گرنگتر قەبارە مامناوەندییەکەی و کێشە کەمەکەی دەبێت، لەگەڵ شاشەکەی کە بە لەمس کار دەکات.

هاوکات، ئەو جۆرە نوێیەی کۆمپیوتەر خاوەنی بڵندگۆی دەنگی پێشکەوتووە کە دەنگەکان بەشێوەیەکی ناوازە دابەش دەکات و پەرشی دەکاتەوە.

هەتا ئێستا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیای گوگڵ ئاشکرا نەکراوە و نرخەکەشی دیار نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا