پۆڵەتیک پرێس
لەماوەی رابردوودا، ئەو هەواڵانەی لەبارەی ئایفۆن ١٢ بڵاوبوونەوە بووەنەجێی مشتومڕی زۆرێک لە کۆماپانیاکانی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک و لەسەروو هەمووشیانەوە سامسۆنگ.
لەگەڵ ئەوەی هێشتا زۆر نهێنی ماوە لەبارەی بەرهەمە نوێکانی کۆمپانیای ئەپڵەوە ئاشکرا بکرێن و وابڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا رابگەیەنرێن، بەڵام راپۆرتەکان ئاماژە بە گۆڕانکاریی گەورە دەکەن لە کامێرای ئایفۆن ١٢.
بەپێی نوێترین زانیارییەکان، کامێرای وێنەگرتن و ڤیدیۆی ئایفۆن ١٢ بەجۆرێک پێشکەوتوو دەبێت، لە ئێستاوە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی ترساندووە و لەنێوشیاندا سامسۆنگ.
لەماوەی رابردوودا، میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا و لەمیانی کۆنگرەیەکی ئۆنڵایندا، کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن ١٢ و چەند بەرهەمێکی نوێ رابگەیەنێت.