تێچووی راستەقینەی ئایفۆن ١٢ چەندە؟

پۆڵەتیک پرێس

تاقیگەی Fomalhaut Techno Solutionsی یابانی تێچووی راستەقینەی بەرهەمهێنانی ئایفۆن ١٢ی ئاشکرا کرد بەجۆرێک تەنیا ٣٧٣ دۆلار تێچووەکەیەتی.

تاقیگەکە رایگەیاند، تێچووی بەرهەمهێنانی ئایفۆن ١٢ لە ٣٧٣ دۆلار تێپەڕ ناکات، هاوکات، هەرچی ئایفۆن ١٢ی پرۆشە تێچووەکەی لە ٤٠٦ دۆلار تێناپەڕێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا نرخی ئایفۆن ١٢ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە ٨٢٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات و جۆری پرۆکەشی بە ٩٩٩ دۆلار دەفرۆشرێت.

مانگی رابردوو، کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆن ١٢ و چەند بەرهەمێکی دیکەی خستە بازاڕەکانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا