پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەڕە تەکنەلۆجییەکان چەند تایبەتمەندییەکی ئایپادە نوێکەی کۆمپانیای ئەپڵیان ئاشکرا کرد و بڕیارە ببێتە یەکەم کۆمەڵە ئایپادی ئەو کۆمپانیایە کە بە سیستمی 5G کار دەکات.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئایپاد پرۆ دەبێتە یەکەمین کۆمەڵە ئایپادی ئەپڵ کە بە سیستمی 5G کار دەکات و پرۆسێسەری گەشەسەندووی A14Xی هەیە کە خێراییەکەی بەبەراورد بە ئایپادی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییە گرنگەکان ئەوەیە ئەم ئایپادە شاشەیەکی OLEDی هەیە و تەکنەلۆجیای مینی LED بۆ رووناکیەکانی دواوەی بەکاردەهێنرێت کە دەبێتەهۆی روونی و جوانی وێنە و ڤیدیۆکان.
پێشتریش، ماڵپەڕی دیجیتایمز تایبەت بە کاروباری تەکنەلۆجیا و ئەلیکترۆنیات ئاماژەی بەوە کرد، کۆمپانیای ئەپڵ کار دەکات بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ لە ئایپادە نوێکەیدا، هاوکات، بڕیارە ئایپادی پرۆ ساڵی داهاتوو بخرێتە بازاڕەکانەوە.