نۆکیا بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلە نوێیەکەی بەباشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە و چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرێکی بەهێزبێت لە جیهانی ئامێرەکانی ئەندرۆیدی ئەمساڵدا.

نۆکیا C12 کێشەکەی 177.4 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.3 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 278 مۆمە، چارەسەرکەری یونیسۆک ئێس سی9863 ئەی وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئای ئێم جی8322ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید 12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 3000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 120 یۆرۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا