سوپای پاسداران: مۆساد پیلانی کوشتنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەڕێژێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کرد، “مۆسادی ئیسرائیلی پیلان دادەڕێژێت بۆ کوشتنی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئێران، بەتایبەتی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمەش ئاستی دڵەڕاوکێی لە ئێران بەرزکردووەتەوە”.

سوپای پاسدارانی ئێران لەڕێی چەناڵی تێلیگرامی خۆی ئاماژەی بەوەکرد، “مۆسادی ئیسرائیلی هەوڵ بۆ کوشتنی ئیبراهیم ڕەئیسی دەدات لە دەرەوەی تارانی پایتەختی ئێران، ئەمەش لەپێناو تێکدانی ئاسایشی وڵات و داڕمانی ئابووری ئێران و دراوە نیشتمانییەکەی، تا لەدوای ئەمانە بوار بۆ خۆپیشاندانی گشتگیری ئێرانییەکان بڕەخسێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “وەزارەتی ئاسایشی ئێران سەرۆکایەتی وڵاتەکەی ئاگادارکردووەتەوە لەو پیلانەی مۆساد، لەمڕووەشەوە سوپای پاسداران ڕێگریان لە چەند سەردانێکی ئیبراهیم ڕەئیسی کردووە بۆ دەرەوەی تاران و بەشداربوونی لە هەندێک لە بۆنە و مەراسیمەکان بەهۆی مەترسی دۆخەکە”.

هەر لەوبارەیەوە نەفتالی بێنیت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “وڵاتەکەی دژی ئێران چەند ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر گەر بەردەوام ببێت لە پێشخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا