برسێتی مەترسی بۆسەر ژیانی نیوەی دانیشتووانی سۆماڵ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتێکدا جیهان سەرقاڵە بە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، کیشوەری ئەفریقا بە دۆخێکی ناهەموار و بە شەپۆلێکی وشکەساڵی و برسێتی بەهێزدا تێدەپەڕێت.

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری داوە لەبارەی دۆخی برسێتی لە سۆماڵ، بەجۆرێک زیاتر لە 200 هەزار کەس سەرباری ئەو گەرما و وشکەساڵییەی هەیە، لەژێر ئاستی برسێتیدان.

بەگوێرەی داتاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، سۆماڵ لە برسێتییەکی کوشندەدایە و ڕەنگە بەهۆی کەمی خۆراکەوە سەدان هەزار سۆماڵی گیان لەدەستبدەن.

لەلایەکی دیکەوە لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، نزیکەی 7.1 ملیۆن کەس کە دەکاتە نزیکەی نیوەی ژمارەی دانیشتووانی سۆماڵ، بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا