كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: پشتیوان و هاوکارتان دەبین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە 5 ی كانوونی یەكەمی 2023، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە كڵاوس سترێچەر كونسوڵی گشتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێم و كۆڵۆنێڵ ۆڵف هامپ فەرماندەی سەربازیی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كە بریكاری وەزارەت و سەرۆكی ئەركان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا ئامادەبوون، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بە گرنگیەوە پرسی چاكسازی و ڕێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی تاوتوێ كرد، هەروەها ڕایگەیاند: ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە وەك یەك تیمی یەكگرتووی نیشتمانی كاردەكەین لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان لەم پێناوەشدا ستایشی هەوڵەكانی دۆستەكانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكەین كە هەمووكات هاوكار و هەماهەنگ و پاڵپشتمانن لە پرسی چاكسازی و هەنگاونان بەرەو بوونیادنانی هێزێكی تۆكمەیی سەردەمیانە.

وتیشی: ئەڵمانیا وەكو هاوبەشێكی سەرەكی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕابردوو و ئێستاشدا هاوكار و هەماهەنگن لەگەڵمان لە هەموو پرسە گرنگ و چارەنوسازەكاندا، هیوادارین پەیوەندییەكانمان و كاری هاوبەش و لێكتێگەیشتنی زیاتر لە نێوانماندا بێتە ئاراوە .

كڵاوس سترێچەر كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان دڵخۆشی خۆی و وڵاتەكەی ڕاگەیاند لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەركەكەی هەروەها وتیشی: دڵخۆشین بە گەڕانەوەتان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، پشتیوانتان دەبین بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆسەی چاكسازی و ڕێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوكاری و پێشكەشكردنی پرۆژەی نوێ و ڕاوێژكاری سەربازی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەمانەوێت هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی سەقامگیر و پێشكەوتوودا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا