لە بەغدا هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامێکی پارتی درا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی، لەڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت، هەوڵی تیرۆرکردنی مەهدی عەبدولکەریم فەیلی، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان درا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ژمارەیەک چەکدار بەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕێیان بە ئۆتۆمبێلی ئەو ئەندامەی پارتی گرتووە و دواتر تەقە لەنێوان ئەو چەکدارانە و پاسەوانانی مەهدی عەبدولکەریم ڕوویداوە.

وتیشی: هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکە نەکەوتووەتەوە و تەنیا زیان بەر ئەو ئۆتۆمبێلانە کەوتووە کە هاوشانی ئەو ئەندامەی پارتییان کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە بارەگای لقی پێنجی بەغدای پارتی لەڕێی بۆمبی دەستییەوە کرایەئامانج و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا