پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە 25ی ئادار، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کارگەی تەندروستی نیشتیمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەکاتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە مەراسیمێکدا لە بەغدا کارگەی تەندروستی نیشتیمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، کارگەکە تایبەتە بە دروستکردنی ماددەکانی پاککەرەوە(تەعقیم) و پاکراوەکانی شتنی گورچیلە و پێداویستییە پزیشکییەکانی دیکە.
جەختی لەوەشکردەوە، ئامانج لەم هەنگاوە دابینکردنی پێداویستییەکانی دەزگاکانی تەندروستییە لە سەرانسەری عێراق.