سەعدی ئەحمەد پیرە: ئێران هەموو کات لە نەهامەتییەکاندا پشتوپەنای کوردانی باشوور بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر یادی 45 ساڵەی سەركەوتنی شۆڕشەكەی كردەوە كە ژمارەیەك لە کونسوڵ و دیپلۆماتکارانی وڵاتان و سەرۆک و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكان بەشداربوون و وتەبێژی یەكێتیش چەپکەگوڵی پیرۆزبایی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێشکەش بە کونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوتەیەكدا باسی لە رۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و ئاماژەی بەوەدا كە شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی شاهانشا کە پشتیوانی دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكانی ناوچەكەی دەكرد بە دیكتاتۆری عیراقیشەوە كە دژی گەلەكەمان بوو، راشیگەیاند: كۆماری ئیسلامی ئێران هەمووکات لە نەهامەتییەکاندا پشتوپەنای کوردانی باشوور بوون، بەتایبەت لە کیمیابارانی هەڵەبجە و کۆڕەوی ساڵی 1991 و هەمیشە پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی عیراق و كوردستان بوون لە دژی رژێمی سەدام حسێن و گەلەكەمان رۆڵی دۆستەكانی لەبیرناكات.

وتیشی: هاوکارییەکانی حکومەتی ئێران و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە روخاندنی رژێمی دیکتاتۆری لە عیراق  گرنگ و بەرچاون.

وتەبێژی یەکێتی وتی: كاتێك داعش نزیکبووەوە لە هەولێر و مەرامی دەستبەسەرداگرتنیان هەبوو، ئێران پشتیوانی پاراستن و دوورخستنەوەی مەترسی داعش بوو لەسەر هەولێر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا