جارێکی دیکە ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان کۆببنەوە”.

فازڵ مەوات، ئەندامی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد، “ئەگەر لێکتێگەیشتنی گشتی نێوان هێز و لایەنەکان نەبێت، دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەناچێت و ئەو دانیشتنە بایکۆت دەکەین”.

وتیشی، “بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە و لەسەر چارەسەرێك ڕێکبکەون”.

جەختی لەوەشکردەوە، هاوپەیمانی سێقۆڵی ڕەوتی سەدر حکومەتی پێپێکناهێنرێت، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگی 128 کورسی هەیە و گەر بایکۆتی دانیشتنەکەی پەرلەمان بکات ئەوا دانیشتنەکە بەڕێوەناچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا