زانیاری نوێ‌ لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەكانی ناوچەی سەوز دەخرێتە روو

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی سەربازی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: بە فەرمانی كازمی چەند لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەو هێرشانەی دەكرێنە سەر ناوچەی سەوز پێكهێنراوە و دەرەنجامی گرنگیان بەدەستهێناوە لە دۆزینەوەی سەرەداوی هێرشەكان.

لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان گەیشتووینەتە سەرەداوی گرنگ لەسەر ئەوكەسانەی بە مووشەك هێرش دەكەنە سەرناوچەی سەوز لە بەغدا.

وتەبێژەكەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان هیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەو كەس و لایەنانە ئاشكرانەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا