نرخی نەوت لە پرۆژە یاسای بودجەی 2022 جێگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق نرخی خەمڵێندراوی نەوت لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2022) ی عێراقدا ئاشكرا دەكات و باس لەوە دەكات دانانی ئەو نرخە هۆكارێك دەبێت بۆ باشتركردنی دۆخی ئابوری و چارەسەركردنی كورتهێنانی بودجە.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2022) حكومەتی عێراق نرخی بەرمیلێك نەوت لە نێوان (55) بۆ (60) دۆلاردا جێگیر دەكات.

رونیشكردەوە ، دانانی ئەو نرخە دەبێتە هۆی باشتركردنی دۆخی ئابوری و نەمانی كورتهێنان لە بودجەی گشتیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا