سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا كە رۆڵی هەبووە لە جینۆسایدكردنی ئێزدیەكاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە سەربازییەكانی عێراق دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعشیان ڕاگەیاند، كە بەشداربووە لە داگیركردنی شەنگال و دەسترێژی كردوەتە سەر چەندین ژنە ئێزیدی.

بە پێی زانیارییەكانی دەستەی حەشدی شەعبی لە كەركوك، توانیویانە ئەو داعشە لە بۆسەیەكدا دەستگیر بكەن كە بەنیاز بووە هەڵبێت بۆ شارێكی دیكەی عێراق.

ئەوەشخراوەتە روو، زانیاری تەواویان هەبووە لەسەر ئەو سەركردەی داعش دەستی هەبووە لە هێرشەكەی سەر شەنگال و دەسترێژی كردوەتە سەر شەش ژنە ئێزیدی و تەواوی منداڵی یەكێك لەو ژنانەی كوشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا