پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە 1ی موحەررەمەوە کە دەکاتە 31ی تەمموزی 2022 تا ڕۆژی پێنجشەممە 15ی ئەیلوولی 2022، عێراق پێشوازی لە سێ ملیۆن و 85 هەزار و 642 سەردانیکەری چلە کردووە.
لەوبارەیەوە عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا پێشوازی لە 70 هەزار و 117 شاندی سەردانیکەر کراوە و تا ئێستاش هاتنی سەردانیکەرانی چلەی ئیمام حسێن بەردەوامی هەیە.
ڕۆژی پێنجشەممەش فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 20 ملیۆن کەس لەنێویاندا پێنج ملیۆن بیانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن سەردانی پارێزگای کەربەلایان کردووە.