هەرزەکارێکی ئەمریکایی ریکۆرد دەشکێنێت

پۆڵەتیک پریس

ماسی کۆرینی تەمەن 17 ساڵ، وەک خاوەنی درێژترین لاق ڕیکۆردی جیهانی شکاند و ناوی چووە نێو تۆماری گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی سی ئێن ئێن، لاقەکانی کۆرین نزیکەی 60% ی کۆی درێژیی باڵای خۆیەتی .

 

لاقی چەپی کۆرین 53 ئینج درێژ ترە، کە نزیکەی 134.6 سانتیمەترە، لەکاتێکدا قاچی ڕاستی کەمێک کورتترە، کە دەگاتە نزیکەی 134.1 سانتیمەتر

 

دایکی کۆرین دەڵێت؛ هەر زوو تێبینی کردووە باڵای کچەکەی بەراورد بە تەمەنی زۆر درێژە.

 

لای خۆیەوە، کۆرین وتوویەتی؛ هیوادارم خانمانی باڵا بەرز ئەم تایبەتمەندییە بە دیاری ببینن و ئەوانەی وەک منن شەرم لەباڵایان نەکەن، بە ئارامی بژین و بەم دۆخە ڕازی بن.

 

کۆرین لە ئێستادا لەگەڵ ئەو کەسانەی هاوشێوەی خۆی باڵا بەرزن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پەیوەندی گەرمە، هاوکات زیاتر لە 1,7 ملیۆن هەواداری لە تیک تۆک و 50 هەزاری لە ئینستگرام، هەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک