کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما نزیکەی 3 پلە بەرزتر دەبنەوە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی 6ی تشرینی یەکەمی 2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی، 1 بۆ 3 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2023، کەشناسی رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ هەینی.

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی، بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی:
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 28 پلەى سیلیزى
دهۆک : 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک :31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا