پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، سوپای ئەمریکا رێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ھێزەکانی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، یەکێک لە رێوشوێنەکان بریتییە لە کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگریی لەرێگەی درۆن و کامێرای چاودێرییەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، رێوشوێنە نوێیەکان دوای زیادبوونی مەترسییەکان دێن لەبارەی ھێرشەکانی سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، یەکێک لە رێوشوێنەکان بریتییە لە توندکردنەوەی رێوشوێنەکانی چونە ناو بنکە سەربازییەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێوشوێنێکی دیکە بریتییە لە کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگریی لەرێگەی درۆن و کامێرای چاودێرییەوە.