گەشت و گوزاری هەڵەبجە ئاماری هاتنی گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا نزیكەی 40 هەزار گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیارییەكانی سنوورەكە كردووە، كە زۆربەیان لەناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە رایگەیاند: لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لەسەرجەم ناوچە گەشتیارییەكاندا پێشوازیان لە هاتنی گەشتیاران كرد، بەوردی لە ڕێگەی تیمەكانمانەوە چاودێری ناوچەگەشتیارییەكانمان كردو لەڕۆژانی جەژندا تیمەكانمان چەند حاڵەتێكی زیادەڕویان لەناوچە گەشتیارییەكان لابردو چەند سەرپێچیەكیش تۆماركراون وسزادەدرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەگەشتیارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە بریتی بوە لە 40 هەزارگەشتیار كە زۆربەیان گەشتیاری ناوچەكانی ناوەڕاست وخواروی عێراق بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا