سیستانی ڕۆژێکی دیکەی بۆ جەژنی قوربان دیاریکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵی دیاریکرد.

نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە 12 ی حوزەیرانی 2021 یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحەجەیە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە 10 ی مانگی زیلحەجە کە هاوکاتە لەگەڵ 21 ی تەموزی 2021 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.

ئەمە لەکاتێکدایە سعودییه‌ رایگه‌یاند، رۆژی 19ی ته‌مموز حاجیان له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه‌ ده‌وه‌ستن، رۆژی 20ی مانگیش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان.

هاوکات وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕۆژی 20 ی تەموزی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا