سەرۆكی هەرێم و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق چەند پرسێك تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن كۆبووەوە و بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، باسیان لە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و پرسەكانی بودجە و مووچەی فەرمانبەران كرد.

رۆژی چوارشەممە 18-10-2023 سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ‏هەرێمی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە ‏عێراق كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی ژاپۆن لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، ‏بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا، گرنگیی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنییان بۆ ‏وەبەرهێنانی بیانی و ژاپۆنی لە عێراق، تاوتوێ كرد.‏

وەكو لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەردوولا هاوڕا بوون كە پێویستە ئارامیی سیاسی و ئەمنی لە عێراق پارێزراو بێت، بۆئەوەی زەمینەی لەباری سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی بیانی بڕەخسێت و زیاتر برەو بە چالاكیی كەرتی تایبەت بدرێت، هەروەها باسیان لەو دەرفەت و بوارانە كرد ‏كە كۆمپانیا ژاپۆنییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەتوانن كاری تێدا بكەن.‏

پەیوەندییەكانی هەولێرـ بەغدا و پرسەكانی بودجە و مووچە و شایستە ‏دارایییەكانی هەرێمی كوردستان، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.‏

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا