پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی هێرشێکەوە کە لەلایەن ئەندامانی رێکخراوی چەکداری داعش ئەنجامدرا، ئەندامێکی حەشدی شەعبی کوژرا و دووانی دیکەش گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی رێکخراوی چەکداری داعشەوە لە دەوروبەری ناحیەی سەعدیە لە باکوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە لە پارێزگای دیالە، ئەندامێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و دوو ئەندامی دیکەش بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: درەنگانێكی شەوی رابردوو ئەندامانی داعش خاڵێکی ئەمنی حەشدی شەعبیان کردووەتە ئامانج.
ماوەی چوار ساڵە ناوچەکانی دەوروبەری خانەقین و پارێزگای دیالە، رووبەڕووی هێرشی سەربازی گروپە چەکدارییە توندڕەوەکان دەبنەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لەو ناوچانە هەیە.