سەرۆکی چین: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی بوژانەوەی عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شی جینپینگ، سەرۆکی چین ڕایگەیاند، “پشتیوانی عێراق دەبین لە دووبارە بنیادنانەوەی ئابوورییەکەیدا”.

لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی عێراق، شی جینپینگ وتی، بەردەوام دەبین لە دووبارە بنیادنانەوەی ئابووری عێراق و هاوکاری دەکەین لە گەشەسەندن و باشترکردنی دۆخی گوزەرانی هاوڵاتییانی.

سەرۆکەکەی چین لە ڕۆژی چوارشەممەوە سەردانی سعودیەی کردووە بەمەبەستی ئامادەبوون لە لوتکەی چینی عەرەبی، کە تێیدا 30 سەرۆکی دەوڵەتان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئامادەن، بەگوێرەی بڵاوکراوەی دەسەڵاتدارانی چین، “ئەمە دەبێتە گەورەترین دەستپێشخەری دیپلۆماسی لەناو دنیای عەرەبیدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا