شیرین یونس: پارتی نە دانوستان دەزانێت نە عورفی حكومڕانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی پەرلەمانتارانی پارتی دەداتەوە و دەڵێت، چەند كەسێك كە ئەندازیاری تێكدانن هاتوون دەیانەوێت ئەو 400 ملیار دینارەش بەدەردی داهاتی نەوتی و نانەوتی بەرن و لە ڕێگای كۆمپانیا قۆرخكارییەكانیان ئەو پارەیەش ببەن.

شیرین یونس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە بارەی قسەی چەند پەرلەمانتارێكی پارتی كە دەربارەی 400 ملیار دینارەكەی بەغدا كردوویانە، رایگەیاند: كاك قوباد تاڵەبانی، وەك تیمی یەكێتی لە حكومەت دەیانجار سەردانی بەغدای كرد، تا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەهێزبكات و ئابڵوقەی ریفراندۆمە ساقیتەكەی پارتی لەسەر هەرێم لابدات، هاوكات بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەماوەی چەند مانگێكدا 16 جارسەردانی بەغدای كردوو هەموو هێزەكانی لە ماڵی مام كۆكردەوە تا حەقی خەڵكی كوردستان وەربگرێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد، ئەوەی كۆمیدییە لە ئێستادا، چەند كەسێك كە ئەندازیاری تێكدانن هاتوون دەیانەوێت ئەو 400 ملیار دینارەش بەدەردی داهاتی نەوتی و نانەوتی بەرن و لەڕێگای كۆمپانیا قۆرخكارییەكانیان ئەو پارەیەش ببەن.
دەشڵێت، ماوەی چەند ساڵێكە خەڵكی كوردستان داوامان لێدەكەن، هەڵوێست لە بەرامبەرناحەقییەكانی پارتی و ڕاگرتنی عەقڵیەتی تاكڕەوەی وەربگرین، كە لەئێستادا یەكێتیی هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر پارتیدا وەرگرتووە و هەموو خەڵك دەزانن ئێمە لەپێناو حەقی خەڵك تێدەكۆشین.

شیرین یونس پێشیوایە، خەڵكی كوردستان شاهێدی خەمخۆری و دڵسۆزییەكانی یەكێتییە و دەشزانن كە پارتی جگە لە خیانەت و تاكڕەوی هیچی تری پێنیە بۆ خەڵكی كوردستان.

دەشڵێت، ئیتر قسە فڕێدانی هەندێك توتی ساردمان ناكاتەوە لەسەر پچڕینەوەی حەقی خەڵك نە لەكوردستان و نە لە بەغداش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا